13/06/2025 406 جار خوێنراوەتەوە

مۆساد بنكەی سەربازیی تایبەت بە درۆن و چەكی تایبەتی لەناو خاكی ئێراندا دروستكردووە

پەیام 

میدیاى زایۆنی ئاشكرایکرد بەر لە هێرشەكەی ئەمشەو دەزگای مۆساد دزەی كردووەتە ناو خاكی ئێرانەوە و بنكەی درۆن و چەكی تایبەتی لەناو ئێراندا دروستكردووە.

ڕۆژنامەی هائارتسی ئیسڕائیلی لە سەرچاوەیەكی ئەمنیی قەوارەكەوە بڵاویكردەوە: ماوەیەكی دوورودرێژ بەر لە هێرشەكە، دەزگای هەواڵگریی مۆساد بنكەیەكی شاراوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لە ناو خاكی ئێران دروست كردووە.

هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی ئەمنیی زایۆنیەوە بڵاوی كردووەتەوە، هێزەكانی كۆماندۆی سەر بە مۆساد پێش هێرشەكان لە ئێران كاری ئاڵۆزیان كردووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: كارمەند و سیخوڕەكانی مۆساد چەكی ورد و تایبەتیان دزە پێ كردووە بۆ ناو خاكی ئێران و لە نزیك پێگە مووشەكییەكانی ئێران جێگیریان كردووە بۆ ئەوەی بەر لە هێرشەكان لەناویان ببەن و توانای بەرپەرچدانەوەی فڕۆكە ئیسڕائیلییەكانیان نەبێت. 

سەرۆكی یەكەی هەواڵگری لە سوپای داگیركەری زایۆنی ڕایگەیاند، لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان، جەختیشی كردەوە: ئێران هەوڵ دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی توانا ئەتۆمییەكانی بەشێوەیەكی خێرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل بانگەشەی دەستگیركردنی چەند ئێرانییەک لە سووریا دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل پلانی ڕاگواستنی دانیشتووانی غـ.ەززە ڕادەستی ئەمریكا دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەی نیشتەجێبوونی جوولەكەنشین لەسەر خاكی فەڵەستین فراوانتر دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای هێرشەكەی سەر قەتەر، ئەگەری هێرش بۆ سەر توركیاش لە ئارادایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی؛ قەتەر میوانداری لوتكەی عەرەبی - ئیسلامی دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: کاتی پێویستمان نەبوو تاکو ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بوەستێنین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕۆژێك له‌ ڕێكه‌وتن؛ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشه‌كه‌ی‌ قه‌ته‌ر چۆن ئه‌نجام دراوه‌ و ئه‌مریكا كه‌ی‌ ئاگادار بووه‌؟

سەرەتا