20 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
دواى هێرشەکان، ئێران دانوستانەکانى لەگەڵ ئەمریکا وەستاند
پەیام
دواى ئەنجامدانى هێرشێکى بەرفراوان بۆ سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، حکومەتى ئێران بڕیاریدا دانوستانەکانى لەگەڵ ئەمریکا بوەستێنێت.
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە: حکومەتی وڵاتەکەی بەشداری لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکاندا ناکات کە بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە 15ى 6ى 2025 بەڕێوەبچن.
لەماوەى ڕابردوودا 5 گەڕی دانوستاندنی ئەتۆمی لەنێوان هەردوو ئێران و ئەمریکا بەنێوەندگیری عومان بەڕێوەچوون، بڕیار بوو دوو سبەى گەڕێکى دیکەى دانوستاندنەکان بەڕێوەبچن بەهۆى بەهۆى هێرشەکانەوە ڕاگیران.
ئەم بڕیارە دوای هێرشە بەرفراوانەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل هات کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئێران وەک حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران.
ئێران بە فەرمی ئەمریکای بە هاوکاریکردن و "بەرپرسیار" لە هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی "تۆڵەسەندنەوەی سەخت" دەکات. لە بەرامبەردا، ئێران یەکەم وەڵامی سەربازیی خۆی بە ناردنی 100 درۆن بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە