18 کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكان گەشتەكانیان بۆ ئێران و ئیسرائیل ڕاگرت

پەیام 

دوابەدوای هێرشەكەی سەر ئێران ژمارەیەك كۆپانیای بورای فڕۆكەوانی گەشتەكانیان بۆ ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.

ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی بواری فڕۆكەوانی لەسایەی ئاڵۆزیەكانی شەوی ڕابردووەوە گەشتەكانیان بەسەر ئاسمانی وڵاتانی ناوچەكەدا هەڵوەشاندەوە یاخود ئاڕاستەكەیان بۆ ئاسمانیی سعودیە گۆڕی.

پێگەی سیف ئەیر سپەیس كە پێگەیەكی ئەلیكترۆنیە و لەلایەن گروپی ئۆ بی ئێسەوە بەڕێوە دەبرێت چاودێری دۆخی ئاسمانی و مەترسییەكانی دەكات.

لەو چوارچێوەیەدا فڕۆكەخانەی بنگۆریۆن لە تەئەبیب تا كاتیكی نادیار داخراوە و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی قەوارەكە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی چاوەڕوانكرای ئێراندا.

كۆمپانیای عالی زایۆنیشی گەشتەكانی سەر قەوارەكەی هەڵوەشاندووەنەوە و بەپێی هەواڵی میدیاكانیش ئاسمانی ئێران بۆ گەشتی ئاسمانی داخراوە.

هاوكات، لە بڵاوكراویەكیدا پێگەی فلادیت ڕادار 24-ی بورای فڕۆكەوانی ڕایگەیاندوە كە گەشتەكانی بەسەر ئاسمانەكانی قەوارەی زایۆنی و ئێران و عێراق هەڵوەشاندووەتەوە.

كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئیمارات و لۆفنهانزا و هێڵی ئاسمانی هندی گەشتكانیان لە ئاسمانی ئێراندا هەڵوەشاندووەتەوە.

لە ئەردەنیش بەشێوەیەكی كاتی گەشتەكان ڕاگیراون، لە عێراق و دوبەیشەوە گەشتەی ئاسمانی وڵاتەكە بەرەو ئێران ڕاگیراوە.

و كۆمپانیای فلای دوبەیش گەشتەكانی لە عەممان و بەیروت و سووریاوە بۆ ئێران و قەوراەكە هەڵوەشاندەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و دەیان مووشەکى ئاڕاستە کرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشی كتوپڕ و توند و فراوانی کردە سەر ئێران و بەڵێنى بەردەوامبوونیشى دەدات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هێرشەكانی سەر ئێران ئاژاوەگێڕی و دەستدرێژیی حكومەتەکەی نەتەنیاهۆیە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران رێككەوتن نەكات هەموو شتێك لەدەستدەدات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر پێشنیازی ئیسپانیا نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی هێرشەکان مافێكی یاسایی و ڕێگەپێدراوى خۆمانە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆساد بنكەی سەربازیی تایبەت بە درۆن و چەكی تایبەتی لەناو خاكی ئێراندا دروستكردووە

سەرەتا