1 رۆژ پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
ته‌قه له‌و ئاوارانه كرا كه بۆ وه‌رگرتنی هاوكاری گردبووبوونه‌وه
لە باشووری شاری غەززە، سوپای قه‌واره‌ی زایۆنی تەقەی لە ژمارەیەک فەڵەستینی کرد و لە ئاکامدا ٢٥ فەڵەستینی شه‌هیدبوون.
میدیاكانی فه‌له‌ستین ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە فەڵەستینییەکان بۆ وەرگرتنی یارمەتی مرۆیی لە نزیک میحوەری نەتساریم باشووری شاری غەززە گردببوونەوە کە دواتر لەلایەن سوپای قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه تەقەیان لێکراوە.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا ناوخۆییه‌كانی فه‌له‌ستین لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا، ٢٥ فەڵەستینی شه‌هیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە