18 کاتژمێر پێش ئێستا 154 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل هێرشێكی بەهێزی كردە سەر ئێران و چەندین فەرماندە و زانای ئەتۆمیی کوشت

پەیام 

سوپای داگیركەری زایۆنی هێرشێكی بەرفراوان و بەهێزی كردە سەر ئێران و ژمارەیەكی زۆر فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی بەئامانج گرت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای زایۆنی لە هێرشێكی بەرفراواندا، دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران و ماڵی ژمارەیەكی زۆر لە فەرماندە سەربازییە باڵاكانی ئێران و ژمارەیەك زانای ئەتۆمی و كەسایەتیی دیاری ئێران بۆردومان كرد. بەهۆی هێرشەكانیشەوە زیانێكی زۆری ماددی بەر شارە جیاوازەكانی ئێران و بەتایبەت تارانی پایتەخت كەوتووە.
هاوكات بنكەی ئەتۆمیی نەتەنز لە پارێزگای ئەسفەهان كە بنكەیەكی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆمە بەئامانج گیراوە. میدیاكانی ئێرانیش بەبێ ئەوەی باس لە زیانەكانی هێرشەكە بكات، ئاماژەی بەوە داوە هیچ كەسێك لە هێرشی سەر بنكە ئەتۆمییەكە نەكوژراوە و تیشكدانەوەی ئەتۆمیش لەناوچەكەدا ڕووی نەداوە.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاو كردەوە چوار پێگەی جیاوازی سەربازی لە ناوچەی قەسری شیرین لە پارێزگای كرماشان بۆردومان كراون و بەهۆیەوە دوو كەس كوژراون و 20 كەسی دیكە بریندار بوون.

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی زایۆنی ڕایگەیاند: هێرشێكی زۆر سەركەوتوویان كردووەتە سەر ئێران و لە فەرماندە باڵاكانیان داوە، ئەو زانایانەش كە پەرە بە بۆمبی ئەتۆمی دەدەن و دامەزراوە ئەتۆمییەكان بەئامانج گیراون.

لە هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران، ژمارەیەك زانای ئەتۆمی و فیزیایی و، بەرپرسی باڵای سەربازیی وڵاتەكە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەكان لە هێرشەكەدا حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و محەمەد باقری سوپاسالار و غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی بنكەی خاتەمول ئەنبیای سوپای پاسداران گیانیان لەدەست داوە.

هاوكات عەلی شەمخانیش كە ڕاوێژكاری سیاسی ڕێبەری بالا و كەسایەتییەكی نزیك لە خامنەیی بوو بەئامانج گیراوە و دۆخی بریناریەیكەی سەختە و هەندێك لە سەرچاوەكان باس لە گیانلەدەستدانی دەكەن.

هەروەها هەرەیەك لە محەمەد مەهدی تەهرانچی سەرۆكی زانكۆی ئازاد و فەرەیدوون عەباسی سەرۆكی پێشووی دەزگای وزەی ئەتۆمیی ئێران و  عەبدولحەمید مەنوچەهر، ئەحمەدڕەزا زولفەقاری و ئەمیرحسێن فیقهی گیانیان لەدەست داوە كە زانای ئەتۆمیی وڵاتەكە بوون.

ئەمە جگە لەوەی كە دەیان كەسی دیكە لە هاووڵاتییانی مەدەنی كوژراون و بریندار بوون و تا ئێستایش ئاماری فەرمیی قوربانیان لەلایەن وڵاتەكەوە ڕانەگەینراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و دەیان مووشەکى ئاڕاستە کرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشی كتوپڕ و توند و فراوانی کردە سەر ئێران و بەڵێنى بەردەوامبوونیشى دەدات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هێرشەكانی سەر ئێران ئاژاوەگێڕی و دەستدرێژیی حكومەتەکەی نەتەنیاهۆیە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران رێككەوتن نەكات هەموو شتێك لەدەستدەدات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر پێشنیازی ئیسپانیا نەتەوە یەكگرتووەكان داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامدانەوەی هێرشەکان مافێكی یاسایی و ڕێگەپێدراوى خۆمانە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆساد بنكەی سەربازیی تایبەت بە درۆن و چەكی تایبەتی لەناو خاكی ئێراندا دروستكردووە

سەرەتا