13 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
بەردەمى هێرشەکان نرخى نەوتى زیاتر بەرزکردەوە
پەیام
ئەمڕۆ شەممە ١٤ى ٦ى ٢٠٢٥ بههۆی بەردەوامى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەى لەلایەن ئێرانەوە نرخى نەوت زیاتر بەرزبووەوە لەئێستادا بەرمیلێک نەوت ٧٤ دۆلارى تێپەڕاندووە ئەوەش بەرزترین ئاستێتى لە ماوەکانى ڕابردوودا:
نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هاوکات بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٢ دۆلار ٩٨ سەنت دەفرۆشرێت.
لەکاتێکدا دوێنێ بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٨٧ سەنت و بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٢ دۆلار ٦٨ سەنت فرۆشرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە