16/06/2025 483 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ئێران جەنگ ناباتەوە و پێویستە دەست بە دانوستان بكاتەوە

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێ: ئێران جەنگ ناباتەوە و پێویستە پێش ئەوەی كات بەسەر بچێت دانوستان دەست پێبكاتەوە.

لەبارەی جەنگی چوار ڕۆژەی نێوان ئێران و قەوارەی زایۆنی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئێرانییەكان دەیانەوێ بگەنە ڕێككەوتن، پێویستیشە لەسەریان بە ڕێككەوتن ڕازی ببن.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ: لەم جەنگەدا ئێران نایباتەوە، پێویستە بەر لەوەی كات بەسەر بچێت دەست بە دانوستان بكاتەوە.

ترەمپ جەختیشی كردەوە لەوەی پشتیوانیی زۆریان پێشكەش بە قەوارەی زایۆنی كردووە.

سەبارەت بە ئەگەری دەستوەردانی سەربازیی ئەمریكا لە ململانێی نێوان تاران و تەلئەبیب ترەمپ ڕەتی كردەوە هیچ لێدوانێك بدات و ڕایگەیاند: نامەوێت قسە لەسەر ئەو بابەتە بكەم.

پێشتریش لە پێگەی تروس سۆشیال دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو: ئێران و ئیسڕائیل پێویستە بگەنە ڕێككەوتن و دەشگەنە ڕێككەوتن، هەر وەك چۆن من وام كرد هیندستان و پاكستان بگەنە ڕێككەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: تا مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن گه‌رووی هورمز ناكه‌ینه‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەی ڕووناکی: قەرزە کۆنەکان بەبێ داشکاندن دەکرێنە قیستی مانگانە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ جه‌نگی دژ به‌ حوسییه‌كان؛ سعودییه‌ هانای بۆ سووریا بردووه‌

سەرەتا