8 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر.. جیاکردنەوەى بەشێك لە زەویی پڕۆژەیەك بۆ پڕۆژەیەكی دیكە ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە
پەیام
دانیشتووانی پڕۆژەی هانا ستی لە هەولێر گرد بوونەوە و نیگەرانن لەوەی بەشێك لە زەویی پڕۆژەكەیان بۆ پڕۆژەی دیكە جیا كراوەتەوە.
دانیشتووانی پڕۆژەكە دەڵێن: لە پڕۆژەی هانا ستییدا خزمەتگوزاری نەخۆشخانە و قوتابخانە و باخچەی ساوایان نییە، بۆیە پێویستە ئاوڕ لە زیاتر لە هەزار خانەوادە بدرێتەوە كە لێرە نیشتەجێن.
دەشڵێن پڕۆژەكە: لە بەرژەوەندی چەند كەسێكدایە و دەیانەوێت مافی زۆرینەی دانیشتووانی ئێرە بخۆن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە