16/06/2025 405 جار خوێنراوەتەوە

ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لە كاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا بە ئامانج گیرا

پەیام 

دوای چەند كاتژمێرێك لە هۆشدارییەكی، قەوارەی زایۆنی یەكێك لە باڵەخانەكانی تەلەفزیۆنی فەڕمیی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ناوچەی سێی تاران، بە ئامانج گرت.

لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا و لە كاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا سوپای زایۆنی بۆردومانی یەكێك لە باڵەخانە شووشەییەكانی دەزگای ئێزگە و تەلەفزیۆنی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ناوچەی سێی تارانی پایتەخت كرد كە لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا هۆشداری بڵاو كردبووەوە و داوای چۆڵكردنی كردبوو.

ئەو باڵەخانەی بە ئامانج گیرا تۆڕی هەواڵی تێدا بوو، بەپێی زانیاریی ئاژانسی تەسنیم بە چوار بۆمب بۆردومان كراوە و تائێستاش ئاماری قوربانییەكان ئاشكرا نییە.

دوای چەند خولەكێك لە وەستانی، پەخشی كەناڵەكە تا ڕادەیەك ئاسایی بووەوە و تۆڕی هەواڵی لە ستۆدیۆ یەدەگەكانیدا دەستی بە پەخش كردەوە و بێژەرەكەی بەناوی سەحەر ئیمامی كە لەكاتی بۆدرومانەكەدا لە پەخش بوو، گەڕاوەتەوە بۆ پەخش.

لەبارەی ڕووداوەكەوە، یونس شادلو سەرنووسەری تیمی بەرگریی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند: پێشتر پێیان وتراوە ناوچەی سێی تاران كە باڵەخانەكەیانی تێدایە چۆڵ بكرێت، بەڵام ماونەتەوە تا وێنەی بەهێزیی وڵاتەكەیان بە جیهان نیشان بدەن.

لە بەرانبەر هێرشەكاندا سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: سەرتاپای قەوارەی زایۆنی لە ئاگر هەڵدەكێشن.

ئاژانسی هەواڵی فارسیش بڵاوی كردەوە "ئێران لە حاڵەتی ئامادەكاری بۆ گەورەترین و تووندترین هێرشی مووشەكیی مێژووییە، بە خاكی قەوارەی زایۆنی".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاى پا'سدا'ران: ئێمە هێرشەکەى سەر پاڵاوگەى لانازمان ئەنجام نەداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوابەدوای هێرشەكان، هەناردەی نەوتی ئێران لە دوورگەی (خارگ)ـەوە بەردەوامە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆردومانی دوورگەی خارگی كرد کە شادەماری هەناردەی نەوتی ئێرانە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشەکانى ئەمڕۆدا بۆ سەر لوبنان 23 كەس كوژران كە 12 یان ئەندامی تیمی پزیشكین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هیچ هەنگاوێك بێ هەماهەنگیی موجتەبا خامنەیی نانێین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ ئەو پاداشە 50 ملیۆن دۆلارییەی بۆ گرتنى مادۆرۆی دانابوو بە هەواڵدەرەكانی نەدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کوژرانى 13 سەربازی ئەمریكا و برینداربوونى 210ی دیكە ڕاگەیەندرا، ئێرانیش دەڵێت زۆر زیاترە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: بەم نزیكانە هێزی دەریایمان یاوەری كەشتیەكان لە گەرووی هورمز دەكەن

سەرەتا