16/06/2025 200 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان: ئامادەین ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕین لە ململانێی نێوان ئێران و ئیسڕائیل

پەیام 

سەرۆككۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت ئامادەن ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕن لە نێوان ئێران و قەوارەی زایۆنی.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتیی توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا پەیوەندییەكی لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان، هاوتا ئێرانییەكەی ئەنجام داوە و تیایدا تاوتوێی ململانێی ئێرانی - ئیسڕائیلی و چەند پرسێكی هەرێمییان كردووە. بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ئەردۆغان ڕایگەیاندووە: پەیوەندیی لەگەڵ سەرۆكی چەند وڵاتێك ئەنجام داوە لەپێناو كۆتاییهێنان بە ڕووبەڕووبوونەوەكاندا كە چوار ڕۆژە بەردەوامن.

هاوكات ئەردۆغان ڕاشیگەیاندووە: وڵاتەكەی ئامادەیە هەستێت بە ڕۆڵی ئاسانكار و نێوەندگیر بۆ كۆتاییهێنان بە پێكدادانی نێوان ئێران و قەوارەی زایۆنی.

سەرۆككۆماری توركیا، جەختی لەوە كردووەتەوە ناكۆكییەكان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران پێویستە لەسەر مێزی دانوستان چارەسەر بكرێن، ڕاشیگەیاندووە: هەموو ڕۆژێك ئەوە باشتر ڕوون دەبێتەوە كە هێرشەكانی ئیسڕائیل بە بیانووی ناوەندە ئەتۆمییەكان، زۆر بەرفراوانترن و ئامانجی خراپەكاریان لەپشتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕووبەڕووبووەنەوەكان لە سووەیدا بەردەوامە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتەكەی نەتانیاهوو ئیدارەی پێشووی بایدن بە هەوڵدان بۆ خستنی حكومەت تاوانبار دەكات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هیچ بژاردەیەك جگە لە ڕێككەوتن بە مەرجی بەرەى بەرەنگاری لەبەردەست ئیسرائیل نییە"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەبو عوبەیدە: لە چەند مانگی ڕابردوودا سەدان سەربازی دوژمنمان كوشتووە و بریندار كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری خامنەیی: هیچ پێشنیازێك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا لەئارادا نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. ڕووبەڕووبوونەوەی توندی نێوان هۆزە عەرەبیەكان و دروزییەكان بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى بەردەوامى هێرشەکانەوە دەیان غەززەیی دیکە بوونە قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بە هۆی هێرشی رژێمی زایۆنییەوە، ٢٦ هاووڵاتی لە غەززە شەهید بوون

سەرەتا