16/06/2025 355 جار خوێنراوەتەوە

پەیامێک توند لە ئاڵۆنسۆوە بۆ یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئەوەی لە یاریگادا بەردەوام ڕانەکات یاری ناکات، ئەمە پەیامی چابی ئاڵۆنسۆی ڕاهێنەری نوێیە بۆ یاریزانەکانی یانەکەی.

 ئاڵۆنسۆ نزیکەی هەفتەیەکە وەک ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ جامی جیهانی یانەکان دەست پێکردووە.

ڕادیۆی کادینا سێری ئیسپانی ئاشکرای کردووە، چابی ئاڵۆنسۆ پەیامێکی ڕوون و ڕاشکاوی بە یاریزانەکان گەیاندووە و پێی وتون؛ ئەو یاریزانەی بەردەوام ڕاناکات و هەموو توانای خۆی بەکارناهێنێت ئەوا دڵنیابن کە یاریی پێ ناکات.

هەروەها چابی ڕاهێنەر بە هێرشبەرانی قەڵای سپی ڕاگەیاندووە؛ پێویست ناکات وەک بەرگریکار ڕابکەن، بەڵکو دەبێت بەردەوام فشار بخەیتە سەر بەرگریکارانی تیپی بەرانبەر.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئاڵۆنسۆ بە یاریزانەکانی وتووە: دەبێت بە دوای هەموو تۆپێکدا ڕابکەن، نابێت چاوەڕێی بکەیت تۆپەکە بۆ قاچت بێت و ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەیت، بەڵکو دەبێت بە دوای هەموو تۆپێکدا ڕابکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا ئاشکرای دەکات کە پارەیان بە نیگرێرا داوە بەڵام بۆچی؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا و دوو ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە وتەیان لێوەردەگیرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جیرارد داوا لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵ دەکات ناکۆکی نێوان سەڵاح و سلۆت چارەسەر بکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هالاند: ئەگەر گۆڵ تۆمار نەکەم، سیتی ناچارە شوێنگرەوەم بهێنێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

سەرەتا