11/12/2025 564 جار خوێنراوەتەوە

لاپۆرتا و دوو ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە وتەیان لێوەردەگیرێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هاوشانی دوو ڕاهێنەری پێشووی تیپەکە سەبارەت بە دۆسییەی "نیگێرا" وتەیان لێوەردەگیرێت.

 ڕۆژنامەی "سپۆرت" بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی "نیگرێرا" بەردەوامن و بڕیارە بەم نزیکانە هەریەکە لە لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە و هەردوو ڕاهێنەر لویس ئێنریکی و ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی وتە و شایەدیی خۆیان پێشکەش بکەن، لاپۆرتا دەچێتە شاری داد لە لۆسپیتالێت، لەکاتێکدا ئێنریکی و ڤاڵڤێردی لە ڕێگەی ڤیدیۆوە وتەکانیان دەدەن.

بەپێی ڕۆژنامەکە بێت، ئەم سێ کەسە لەو ماوەیەدا بەشێک بوون لە سیستەمی یانەکە، کە تێیدا گوایە پارە دراوە بە ئێنریکێز نیگرێرا، جێگری پێشووی سەرۆکی لیژنەی تەکنیکیی ناوبژیوانان، بەپێی ئەوەی دەزگای باج و داواکاری گشتی لە لێکۆڵینەوەکانیاندا ئاشکرایان کردووە، بڕی پارەکە گەیشتووەتە 8.4 ملیۆن یۆرۆ.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە پابەندە بە هەڵوێستە فەڕمییەکەی و جەخت دەکاتەوە کە پارەکان تەنیا بۆ بەدەستهێنانی ڕاپۆرت بووە لەسەر ئاستی ناوبژیوانان، یانەکەش لە هیچ ساتێکدا هەوڵی نەداوە کاریگەری لەسەر بڕیارەکانیان دروست بکات و هیچ ناوبژیوانێک سکاڵای تۆمار نەکردووە کە ئاماژە بێت بۆ هەوڵدان بۆ کاریگەری لەسەر دروستکردنی لەلایەن یانە کەتەلۆنییەکەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    کاتی کلاسیکۆی دووەمی لالیگا دیاری کرا

سەرەتا