02/12/2025 637 جار خوێنراوەتەوە

مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

لوکا مودریچی کڕواتی و یاریزانی ئێستای ئەیسی میلان هۆکاری چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید لە ڕابردوودا ئاشکرا دەکات.

 لەمیانەی نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا لوکا ڕایگەیاند، هەرچەندە قورسە وەسفی خۆی بکات، چونکە لە کەسایەتی ناوەشێتەوە، بەڵام لە یاریگادا خۆی بە جەنگاوەر ناو دەبات و هەرگیز کۆڵ نادات و لە یاریگادا دەزانێت چۆن خوێندنەوە بۆ دۆخی یارییەکان بکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی مۆدریچ باسی لەوەکرد، مۆرینیۆ هۆکار بوو تاکو ئەوەی ڕوو لە ڕیاڵ مەدرید بکات، ئەگەر لەو کاتەدا ئەو ڕاهێنەر نەبووایە ڕەنگە هەرگیز نەچووبایەتە ڕیاڵ، بە تایبەت ئەوان دەیانویست گرێبەست لەگەڵ دەیڤد سیلڤا یان خوان ماتا یان کازۆرلا واژوو بکەن، بەڵام مۆرینیۆ وتویەتی تەنیا مۆدریچی دەوێت و بۆیە سوپاسی دەکات و تاکە شتێک کە پەشیمانە ئەوەیە نەیتوانی ماوەیەکی زۆر لەگەڵیدا کار بکات.

سەبارەت بە زیدان، یاریزانە کڕواتییەکە وتی: سێ نازناوی چامپیۆنسلیگی لەسەریەکی بەدەست هێنا و زیدان کەسایەتییەکی تایبەتی هەبوو و تۆپی پێی زۆر بە باشی دەناسی و بە تەواوی دەیزانی تیپەکە پێویستی بە چییە و متمانەی بە هەموو یاریزانەکان دەبەخشی.

لە کۆتایدا باسی لە ئارەزووی چوونی بۆ چێڵسی کرد کاتێک لە تۆتێنهام بووە و مودریچ وتیشی: بەڵێ دەمویست ڕوو لە چێڵسی بکەم، بەڵام دەمزانی زۆر قورس دەبێت، لە کۆتایدا ڕووینەدا و بەردەوام بووم لە یاریکردن وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا