10/12/2025 805 جار خوێنراوەتەوە

جیرارد داوا لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵ دەکات ناکۆکی نێوان سەڵاح و سلۆت چارەسەر بکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ستیڤن جیراردی ئەستێرەیی مێژووی یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی بۆچوونی خۆی لەسەر گرفتەکانی محەمەد سەڵاح ئاشکرا کرد و پێیوایە کاتێک دۆخەکە هێوردەبێتەوە بە دڵنیاییەوە یاریزانە میسڕییەکە پەشیمانە، هاوکار داوا لە ڤان دایک دەکات ئەم جۆرە ناکۆکییانە چارەسەر بکات.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان سەبارەت بە گرفتی محەمەد سەڵاح لەگەڵ ئاڕنی سلۆتی ڕاهێنەر و کارگێڕی یانەکە، سەرەتا جیرارد وتی: پێویستە محەمەد سەڵاح کەمێک لەو قسانەی کردوویەتی پاشگەز بێتەوە و دەبێت لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی مامەڵە بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، ئەم بابەتە پێویستی بە دەستێوەردانی کاپتن 'ڤان دایک' هەیە. من هەمیشە ئەم جۆرە ناکۆکییانەم چارەسەر دەکرد، نەک تەنیا لەبەر بەرژەوەندی یانەکە یان یاریزانەکان، بەڵکو تەنانەت لەبەر هاندەرانیش.

لە بەردەوامی قسەکانیدا جیرارد باسی لەوە کرد، هیچ کەسێک لەم ژیانەدا کامڵ نییە، ئەگەر کێشەکە لە نێوان سەڵاح و یانەکە بەردەوام بێت بەبێ دۆزینەوەی چارەسەر، ئەوا بابەتەکە لەوە گەورەترە کە دەیزانن.

لە کۆتاتی قسەکانیدا ئەستێرە مێژوییەکەی ڕیدز دەڵێت: لیڤەرپوول پێویستی بەوەیە محەمەد سەڵاح بۆ ئاستی ئاسایی خۆی بگەڕێتەوە و گۆڵ تۆمار بکات. ئەو یارمەتییان دەدات لەم دۆخە دەرچن، دڵنیام کاتێک دۆخەکە هێور دەبێتەوە، لەگەڵ خۆی بیردەکاتەوە و دەڵێت: 'نەدەبوو ئەو قسانە بکەم، من زۆر بە تووڕەییەوە قسەم کرد، پەلەم کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت خاڵی بەهێزی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    کانسێلۆ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    هۆکاری ڕۆیشتن یاخوود دوورخستنەوەی مارێسکا ئاشکرا دەبێت

  • پێش 3 هەفتە

    جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید لەسەر ساڵانەکەی ئاشکرا دەبێت

سەرەتا