07/12/2025 766 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نایەوێت نەشتەرگەری بۆ دانی ئۆڵمۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی ئەنجام بدات و پلانی شوێنگرەوەی بۆ چارەسەری پێکانی یاریزانەکەی هەیە.

 ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی پشتڕاستی کردەوە، ئۆلمۆ بەدەست پێکانی شانەوە دەناڵێنێت کە لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تووشی بوو، دوای ئەوەی گۆڵی دووەمی بۆ "بلاوگرانا" تۆمار کرد، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەک کە لە مانگێک کەمتر نەبێت لە یاریگاکان داببڕێت.


ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردەوە، یانەکە بڕیاریداوە پلانێکی چاکبوونەوەی ورد بۆ یاریزانەکە پەیڕەو بکات، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ کەمکردنەوەی مەترسی سەرهەڵدانەوەی پێکانەکە، و مسۆگەرکردنی سەلامەتی شانی یاریزانەکە لەسەر ئاستی دوورمەودا. ئامانجی بەرشەلۆنە ئەوەیە ئۆلمۆ بە شێوەیەک بگەڕێتەوە یاریگاکان کە بتوانێت بە سەلامەتی و بەهێزەوە کێبڕکێ بکات، بەتایبەتی لە قۆناغی یەکلاکەرەوەی وەرزەکەدا کە گرنگترین نازناوەکان تیایدا یەکلایی دەکرێنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت خاڵی بەهێزی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    کانسێلۆ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    هۆکاری ڕۆیشتن یاخوود دوورخستنەوەی مارێسکا ئاشکرا دەبێت

  • پێش 3 هەفتە

    جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید لەسەر ساڵانەکەی ئاشکرا دەبێت

سەرەتا