12/12/2025 387 جار خوێنراوەتەوە

لاپۆرتا ئاشکرای دەکات کە پارەیان بە نیگرێرا داوە بەڵام بۆچی؟

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە نکۆڵی لەوە ناکات کە پارەیان بە نیگرێرا داوە بەڵام دەڵێت: پێدانی پارە بۆ ئەوە نەبووە لایەنگری یانەکەیان بکرێت.

 میدیاکانی کەتەلۆنیا ئاشکرایان کردووە، هەریەکە لە لویس ئێنریکێ و ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەرانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، لە دادگا ئامادە بوون و وتویانە: ئێمە ئاگاداری ڕاپۆرتە ناوبژیوانییەکانی نێگرێرا نەبووین.

دواتر لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان لاپۆرتاش وتی: لە ڕاستیدا، من نێگرێرا و هیچ کام لە کەسە نزیکەکانی ئەو ناناسم. هەرگیز هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵیان نەبووە، ئێمە پارەمان تەنیا لەبەرامبەر وەرگرتنی ڕاپۆرتەکاندا داوە، بە هیچ شێوەیەک بۆ ئەوە نەبووە ناوبژیوانان لایەنگری بەرشەلۆنە بکەن، ئێمە پێویستیمان بە هیچ لایەنگری و یارمەتییەک نەبووە.

لاپۆرتا ئەوەی ئاشکرا کرد، ئەو پارەدانانە شتێک بوو لە پێش ئەوەوە هەبووە، پرسیاری لە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی کردووە و ئەوانیش پێیان وتوە، کە لە وەرگرتنی ڕاپۆرتەکان بەردەوام دەبن.

لە کۆتایدا لاپۆرتا دەڵێت: هیچ ڕاپۆرتێکی قۆناغی سەرەتامان لەبەردەست نەماوە، چونکە هەر پێنج ساڵ جارێک بەڵگەنامەکان لەناو دەبرێن. تێچووی ڕاپۆرتەکان مەرج نەبوو بەژێر چاودێریی و وردبینی دەستەی کارگێڕیدا تێپەڕێت، ئەمەش پەیوەندی بە بڕی پارەکەوە هەبووە، بڕەکەی ئەوەندە زۆر نەبووە کە پێویستی بە ڕەزامەندی باڵا هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    کاتی کلاسیکۆی دووەمی لالیگا دیاری کرا

سەرەتا