08/12/2025 605 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە دۆخێکی زۆر هەستیار و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و لەدەستدانی کۆنترۆڵی ژووری جلگۆڕین گەرموگوڕترین باسی ڕۆژنامەکانە.

 پاش شکستەکەیان بەرانبەر سێڵتاڤیگۆ و کەڵەکەبوونی یارییە خراپەکان، کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پیرێز کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجام داوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی 'مارکا'، چابی ئەلۆنسۆ کۆنترۆڵی ژووری جلگۆڕینی لەدەست داوە،  ئێستا دۆخەکە زیاتر لەژێر ڕەحمەتی یاریزاناندایە نەک لەژێر دەسەڵاتی ڕاهێنەر.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، تیپەکە هیچ چارەسەر و داهێنانێکی هێرشبەری نییە، بەمەش قەیرانی هونەری بە ڕوونی دەرکەوت، کۆتا خولەکەکانی یارییەکەش بە جەختکردنەوە لە کێشەی یاریکردنی ڕیاڵ مەدرید و لەدەستدانی کەسایەتی لە یاریگای خۆیدا هات.

ڕۆژنامەی مەدریدییەکە پێیوایە، کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید لە یاریی کلاسیکۆدا بە تەواوی دەرکەوت، کاتێک ڤینیسیۆس ساتی هاتنە دەرەوەی لە یاریگا ڕووبەڕووی ئالۆنسۆ وەستایەوە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات، بیرۆکەی سەرەکیی چابی ئەوە بوو کە تیپێکی دەوێت هەمووان تێیدا ڕابکەن تائەوەی بەردەوام فشار بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تۆپ، بێ گوێدانە ناو و پێگەی یاریزانەکان.

هەر بۆیە لە سەرەتاوە لەگەڵ ڤینیسیۆس و جود بێلینگهام توند بوو. مەبەستی  ئالۆنسۆ سزادانی ئەو دوو یاریزانە نەبوو، بەڵکو ڕاهێنانیان بوو لەسەر ئەنجامدانی شتێکی جیاواز لەوەی پێشتر دەیانکرد، هەروەها تێگەیاندنیان یاریزانەکان بەوەی بۆ یاریکردن لە تیپەکەی ئەودا، بە جۆرێکە دەبێت بەردەوام یاریزان لە جوڵەدا بێت.

ڕامۆن ئەلڤارێزی (ڕۆژنامەنووسیش) لە پەرەی خۆی بڵاویکردەوە و دەنووسێت: دوای شکستی سێڵتاڤیگۆ تووڕەییەکی گەورە لە یانەکە هەبوو بەهۆی ئاستی تیپەکەوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک پێش یاریی سیتی بڕیار نادرێت.

کۆتا زانیاریش کە ڕۆژنامەی 'ئێل مۆندۆ' ئاماژەی پێ کردووە، یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی کۆتا دەرفەتە بۆ ئەلۆنسۆ تائەوەی ئەنجامەکانی باش بکات، ئەگەرنا دوورخستنەوەی نزیکە.

هەروەها پەیوەندیی نێوان یاریزانەکان و ڕاهێنەر چاک قورسە چاک ببێتەوە و بەرپرسانی `ڕیاڵ مەدرید ئێستا بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت خاڵی بەهێزی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    کانسێلۆ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    هۆکاری ڕۆیشتن یاخوود دوورخستنەوەی مارێسکا ئاشکرا دەبێت

  • پێش 3 هەفتە

    جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید لەسەر ساڵانەکەی ئاشکرا دەبێت

سەرەتا