10/12/2025 787 جار خوێنراوەتەوە

هالاند: ئەگەر گۆڵ تۆمار نەکەم، سیتی ناچارە شوێنگرەوەم بهێنێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری مانچستەر سیتی پێیوایە دەبوو لەم وەرزە گۆڵی زۆر زیاتری تۆمار بکردایە.

 لە نوێترین لێدوانیدا، سەرەتا هێرشبەرە نەرویجییەکە دەڵێت: پێموایە ئەگەر 20 گۆڵ تۆمار بکەم، ئەوا وەرزێکی ئاساییە، ئەگەر 25 گۆڵ بکەم و سیتی نازناوی پرێمەلیگ بباتەوە ئەوا وەرزێکی باش دەبێت، ئەگەر 30 گۆڵ بکەم دەبێتە وەرزێکی نایاب، یاخوود ئەگەر 36 گۆڵ زیاتر بکەم ئەوا وەرزێکی یەکجار باش دەبێت، ئەگەر سەیری ئەو هەموو هەلانە بکەن لەم وەرزە دەمتوانی گۆڵی زۆر زیاتر بکەم.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئێرلینگ دەشڵێت: من هێرشبەری سیتیم و دەبێت گۆڵ تۆمار بکەم، ئەگەر ئەو شتانەی پێویستیانە پێشکەشیان نەکەم و گۆڵ نەکەم، ئەوا ناچارن شوێنگرەوەم بهێنن، فشارێکی زۆرم لەسەرە بۆ ئەوەی ئەنجامی باشم هەبێت و کارەکە ئەنجام بدەم، پێش ئەوەی بێمە ئێرە گواردیۆلا تەلەفونی بۆ کردم و پێی وتم تەنیا شتێک کە من دەتوانم پێشکەشی بکەم تۆپی پێیەکی نایابە و تۆمارکردنی گۆڵی زۆرە لەلایەن منەوە، هەربۆیە ویستم بەشێک بم لە مێژووی ئەم یانەیە.

لە کۆتایدا هالاند ئەوەی خستەڕوو، توانای بردنەوەی چوار نازناوی لەسەریەک شتێکی باوەڕپێنەکراوە و 100 ساڵی داهاتوو باسی لێوە دەکرێت، چونکە هیچ یانەیەکی دیکە ناتوانێت ئەوە بکات، گۆڕانکاری زۆر لە تیپەکە ڕوویداوە و زۆرێک لەو یاریزانانەی لە 10 ساڵی ڕابردوو باڵادەست بوون لێرە نەماون، ئیدەرسۆن زۆر گرنگ بوو بۆ تیپەکە و شێوازی یاریکردنیان، هەربۆیە کاتت دەوێت تاکو گۆڕانکارییەکان باش بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت خاڵی بەهێزی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    کانسێلۆ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    هۆکاری ڕۆیشتن یاخوود دوورخستنەوەی مارێسکا ئاشکرا دەبێت

  • پێش 3 هەفتە

    جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید لەسەر ساڵانەکەی ئاشکرا دەبێت

سەرەتا