8 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا به‌شێك له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بۆ ئه‌ورووپا گواستوه‌ته‌وه
له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 30 فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكی بۆ ئه‌ورووپا گوازرانه‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به شه‌ڕی ئیسرائیل ئێرانه‌وه هه‌بێت یان بۆ فشارخستنه‌سه‌ر تاران به‌كاربهێنرێن.
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی شوێنكه‌وتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه لانیكه‌م 30 فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكی له بنكه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ئه‌ورووپا گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه تۆڕی "بی بی سی" پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كردووه، هه‌موو ئه‌م فڕۆكه گوازراوانه تایبه‌تن گوێزه‌ره‌وه‌ی سووته‌مه‌نیی سه‌ربازیی ئه‌مریكین كه بۆ پێدانی سووته‌مه‌نی به فڕۆكه شه‌ڕكه‌ر و بۆمبهاوێژه‌كان له ئاسماندا به‌كاردێن.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی "فلایت ڕادار 24"، حه‌وت له‌و فڕۆكانه لانیكه‌م له بنكه هه‌واییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ئیسپانیا و ئیسكۆتلاندا و ئینگلته‌رادا جێگیر كراون.
هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئایا ئه‌م جوڵه نائاساییانه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به شه‌ڕی قه‌واره‌ی زایۆنی له دژی ئێرانه‌وه هه‌یه یان نا، به‌ڵام به‌شێك له شاره‌زایانی سه‌ربازی به سیاسه‌تی "ته‌می ستراتیژی" ناوی ده‌به‌ن كه ئامانجی ترساندنی ئێرانه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە