17/06/2025 354 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا پێشنیازی دانوستان بۆ ئێران ده‌كات

په‌یام

ماڵپەڕی ھەواڵیی "Axios News"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە واشنتۆن پێشنیازی كردووە كە کۆبوونەوەیەك لەگەڵ تاران سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی، ئەنجام بدرێت.
چوار بەرپرسی ئەمریکا بە ماڵپەڕەکەیان ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا لەگەڵ ئێران ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تاوتوێ کردووە کە ئەگەری ھەیە ئەم ھەفتەیە لەنێوان نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف و وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان تاران و تەل ئەبیب، ئەنجام بدرێت.
یەکێک لە بەرپرسەکان ئەوەی گوتووە: "لەئێستادا، ھەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە لە میانی ئەم ھەفتەیە لەنێوان ستیڤ ویتکۆف و عەباس عراقچی دەکرێت".
ھەروەھا ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، پێشنیازەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی پێشکەش بە ئێران کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا دوو "پڕۆژه‌ بڕیاری دژی ئیسرائیل" ڕه‌ت كرده‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاکستان: هێشتا واده‌ی گه‌ڕی دووه‌می دانووستان دیاری نه‌كراوه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری كۆشكی سپی: چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ تاران قبوڵ ناكه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: داوام له‌ سه‌رۆكی چین كرد چه‌ك بۆ ئێران نه‌نێرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاپا ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تڕه‌مپ دژ به‌ ئێران ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا ڕه‌خنه‌ له‌ گه‌مارۆدانی گه‌رووی هورمز ده‌گرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: بیرم لە درێژکردنەوەى ئاگربەست نەکردوەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا: هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەرەتا