13/06/2025 300 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایش و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر داوای ئێران كۆدەبنەوە

پەیام 

ئەنجوومەنی ئاسایش و ئاژانسی نێودەولەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر داوای ئێران بە جیا كۆدەبنەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر داوای ئێران كۆدەبێتەوە و تاوتوێی هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەكات.

ئەمەش دوای ئەوە دێت عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران نامەی بۆ 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش نارد و داوای كرد سنوورێك بۆ قەوارەی داگیركەر دابنێن و ڕێگە مەدەن تاوانەكانی بێ سزا تێبپەڕن.

هاوكات ئاژانسەكانی هەواڵ بلاویان كردەوە، دوای هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر داوای ئێران بڕیاری داوە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 16 ی حوزەیران لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا كۆببێتەوە و تاوتوێی لێكەوتەكانی هێرشەكە لەسەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كرملن: ڕووسیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی ئێران خستوه‌ته‌ ڕوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ نەتەنیاهوو بڕیارى كۆتاییهێنان بە جەنگ دەدەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ پاراستنی بنكەکانى ئەمریكا، ئۆكرانیا تیمێكی پسپۆڕى بوارى درۆنى ناردووەتە ئوردن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ پەنادەباتە بەر گۆڕینی پلانەكەی و هەنگاونان بەرەو جەنگێكی درێژخایەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ وەك پیاوی ئاشتی خۆی ناساند، بەڵام بووە هەڵگیرسێنەرى جەنگ

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنگرێسى ئەمریكا سنوورداركردنی دەسەڵاتی ترەمپ لە جەنگی ئێران ڕەتدەكاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ڕەخنە لە بێهەڵوێستی ڕۆژئاوا بەرانبەر كوژرانی 170 قوتابییەكەی ئێران دەگرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆیتەرز: هێزەکانى ئەمریکا لە کوشتنى 170 قوتابییەکەى ئێران بەرپرسیارە

سەرەتا