6 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: ئێرانییه‌كان ئاماده‌ی دانوستانن و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن بێنه كۆشكی سپیش
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نوێترین لێدوانی‌دا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی شه‌ڕی ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی به هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ڕاگه‌یاند.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڕه‌نگه هێرش بكه‌ینه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، هه‌مان كات ڕه‌نگه هێرشیش نه‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بوو ئێران پێشتر دانوستانی له‌گه‌ڵ ئێمه بكردایه.
هاوكات تره‌مپ ڕوونی كرده‌وه كه تاران ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن بكات، وتیشی كه به‌رپرسانی ئێران پێشنیاری هاتنیان بۆ كۆشكی سپی كردووه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران.
ناوبراو له كۆشكی سپییه‌وه به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، ئێرانیه‌كان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت دانوستان بكه‌ن دره‌نگ نه‌بووه و پێشنیاریان كردووه بێنه كۆشكی سپی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، كه ئێرانییه‌كان ده‌ستیان بۆ ئێمه درێژ كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌مریكا كردوه، منیش له‌م دۆخه بێزار بووم و ده‌مه‌وێت بێ مه‌رج خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن.
هه‌روه‌ها تره‌مپ جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە