5 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا: ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه هه‌ر پێشنیازێك بكات په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین
ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساش ده‌ڵێت ئه‌مریكا هه‌ر پێشنیازێك بكات په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن.
فردریچ مێرتس ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: له‌ناوبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران له كارنامه‌ماندایه ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته پاشه‌كشه نه‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێده‌چێت وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌شداریی له هێرشه‌كاندا بكه‌ن، له‌و باره‌وه وتی: ئیسڕائیل ناتوانێت به ته‌نیا به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران له ناو ببات.
هاوكات ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له لێدوانێكی نوێ‌دا ڕایگه‌یاند پشتگیری له چاره‌سه‌ری كاتی و گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستان ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتدا وتی هه‌ر پێشنیازێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشكه‌ش بكرێت له باره‌ی چاره‌سه‌ری پرسی ئه‌تۆمی ئێران په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە