8 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستیی ئێران: تائێستا 430 كەسمان كوژراون و 3500 ش برینداربوون
پەیام
بەپێی نوێترین ئامار لە هەردوو بەرەی جەنگەكەدا سەدان كوژراون و هەزارانی دیكەیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو ئامارە فەرمییانەی كە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ بلاوی كردووەتەوە بەهۆی هێرەكانی سوپای ئیسرائیلەوە تا ئێستا 430 كەس كوژراون و زیاتر لە سێ هەزار و 500 كەسی دیكەیش بریندار بوون كە زۆرینەیان هاووڵاتی مەدەنی بوون.
لای خۆیشیەوە ڕێكخراوی چالاكانی مافی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكایە، ئامارێكی بڵاو كردووەتەوە كە پشتی بە بەڵگە مەیدانییەكان بەستووە و، ئاماژەی بەوە كردووە، تا بەرەبەریانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، 639 كەس لە ئێران كوژراون و زیاتر لە هەزار و 329ی دیكەیش بریندار بوون.
ئەمڕۆیش سوپای پاسداران كوژرانی پێنج ئەندامی لە خوڕەم ئاباد بەهۆی هێرشەكانەوە ڕاگەیاند.
هەر لە بارەی ئاماری جەنگەوە وەزیری تەندروستی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: سوپای زایۆنی تا ئێستا سێ نەخۆشخانە و شەش ئامبوڵانسی بە ئامانج گرتووە، هەروەها دوو ئەندامی تیمی فریاگوزارییە تەندروستییەكان كوژراون كە یەكێكیان پسپۆڕی بواری ژنان بووە و یەكێكی دیكەیان پسۆڕی منداڵان بووە كە منداڵێكی خۆیشی لەگەڵدا بووە و ئەویش گیانی لەدەست داوە.
لە بەرانبەردا و بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەكان لەبارەی ئاماری قوربانییانی قەوارەی زایۆنی لە هێرشەكانی ئێراندا، 25 كەس كوژراون و زیاتر لە 800ی دیكە بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە