6 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتانی هاریكاریی ئیسلامی بە میوانداریی توركیا لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كۆدەبنەوە
پەیام
كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی لە ئەستەنبوڵ دەستیپێكرد و تاوتوێی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی دەكەن.
لەژێر دروشمی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی لە جیهانێكی گۆڕاودا، كۆبوونەوەی وەزیرانی ئەو وڵاتانە بەڕێوە دەچێت، ئەمەش لە دۆخێكدا كە هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەززە و ئێران بەردەوامە.
پێشبینییش دەكرێت ئەم كۆبوونەوەیەی هاریكاریی ئیسلامی كە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، زۆرترین بەشداربووی هەبێت، بەوپێیەی نزیكەی هەزار كەسایەتیی نێودەوڵەتی، لەنێویاندا 43 وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی و مسوڵماننشین تێیدا بەشدارن، هەروەها نزیكەی 30 رێكخراوی جیهانی و مرۆیی لە كۆبوونەوەكاندا هەن، لە نموونەی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی، ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو و رێكخراوی وڵاتانی توركی.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا كە میوانداریی كۆبوونەوەكەی كردووە، جەختی كردەوە "بەردەوام دەبین لە وەستانەوە بە ڕووی ستەمی ئیسڕائیل"، ڕاشیگەیاند: ئیسڕائیل ناوچەكە بەرەو لێوارێكی كارەساتبار ڕادەكێشێت و لە كۆبوونەوە ڕاوێژكارییەكاندا باس لە هەڵوێستی بەهێز و هەنگاوی هاوبەش بۆ دەستدرێژییەكانی دەكەین كە هیچ سنوورێك ناناسێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە