9 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل كوژرانی دوو فەرماندەی باڵای ئێرانى ڕاگەیاند
پەیام
وەزیری بەرگریی قەوارەی زایۆنی تیرۆركردنی فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستین لە سوپای پاسداران ڕادەگەیەنێت.
یسرائل كاتس، وەزیری بەرگریی قەوارەی داگیركەر ڕایگەیاند توانیویانە لەڕێی لێدانێكی ئاسمانی بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان سەعید ئیزادی، فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستین سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەناو ماڵەكەی خۆیدا لە شاری قوم بكوژن.
وەزیری بەرگریی زایۆنی ڕایگەیاندووە: ئەو فەرماندەیەی پاسداران بەرپرس بووە لە دابینكردنی پشتیوانی بۆ بزووتنەوەكانی حەماس و جیهاد پێش حەوتی ئۆكتۆبەر.
ڕادیۆی سوپای داگیركەر باسی لەوە كردووە "كردەی كوژرانی فەرماندەی فەیلەقی فەڵەستین بە زانیاریی هەواڵگریی ورد بەڕێوە چووە".
ئەمە لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ سوپای داگیركەر كوشتنی (عەلی جۆدكی) فەرماندەی لیوای دووەمی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سەر بە هێزی ئاسمانی لە سوپای پاسدارانی ڕاگەیاندبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە