4 کاتژمێر پێش ئێستا
513 جار خوێنراوەتەوە
"خامنەیی سێ جێگرەوەی بۆ دوای خۆی داناوە و ناوى کوڕەکەى تێدا نییە"
پەیام
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی نووسیویەتی: ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سێ جێگرەوەی بۆ دوای خۆی داناوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی نووسیویەتی: عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران وەك ئامادەكاریی بۆ ئەگەری تیرۆركردنی سێ ناوی بۆ جێگرتنەوەی خۆی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی شارەزایان كردووە كە كاری دامەزراندن و لەكارخستنی ڕێبەری باڵای شۆڕشە و لە 88 ئەندام پێك دێت.
هەر چەندە ڕۆژنامە ئەمریكییەكە ناوی هیچكام لەو سێ جێگرەوەی باسی كردووە لە ڕاپۆرتەكەیدا نەهێناوە، بەڵام ئەوەی تێدا ئاشكرا كراوە كە "موجتەبا خامنەیی" كوڕی ڕێبەری باڵا لەنێو لیستی جێگرەوەكاندا نییە لەكاتێكدا پێشتر وەك جێگرەوەی باوكی لە پۆستی ڕێبەری باڵا ناوی دەهات.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز نووسیویشیەتی: خامنەیی ژمارەیەك ئەفسەری یەدەگەیشی لە ڕیزبەندی سەركردایەتی سوپادا داناوە تا لە هەر دۆخێكیشدا كارەكان بەردەوام بن.
بەپێی ئەوەی نیویۆرك تایمز نووسیویەتی گوایە لە بەرپرسانی تارانەوە گواستویەتییەوە "لەئێستادا ئێران سێ كاری لەپێشینەی هەیە: یەكەم: پاراستنی بەرپرسەكانی، ئامادەكاری بۆ ئەگەری بەشداریی ئەمریكا لە جەنگەكە و سێیەمیش ڕێگریی لە شێواندنی ژێرخانی وڵاتەكە لەلایەن كرێگرتەكانی ئیسڕائیل".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە