9 کاتژمێر پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
ئێران هێرشێکى نوێى کردە سەر ئیسرائیل و ئاگر لە چەند ناوچەیەك كەوتەوە
پەیام
سوپای پاسداران 18هەمین هێرشی لە چوارچێوەی (بەڵێنی ڕاستگۆ3) بۆ سەر قەوارەی زایۆنی ئەنجام دا و ئاگر لە چەند باڵەخانەیەكی قەوارەكە كەوتەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر ناوەندی فەڵەستینی داگیركراو بۆ سەر ژێرخانی سەربازیی ئیسڕائیلی بووە و ئامانجی خۆی پێكاوە و بەردەوامیش دەبێت.
سوپای پاسداران ئاشكراشی كردووە: لە هێرشەكەدا درۆنی خۆكوژی شاهد136 و مووشەكی ورد بەكار هاتووە و فڕۆكەخانەی بن گۆریۆنیش كراوەتە ئامانج.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەنراوەكەیدا دەڵێ: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی زایۆنی نەیتوانیوە مووشەك و درۆنەكان بخاتە خوارەوە و زایۆنییەكان وەك خووی هەمیشەییان ناچاربوون پەنا بۆ پەناگەكان ببەن.
لای خۆیەوە سوپای زایۆنی ڕایگەیاند: ڕێژنەیەك مووشەكی نوێیان تۆمار كردوە كە لە ئێرانەوە ئاڕاستە كرابوون و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی كاری لەسەر خستنەخوارەوەیان كردووە.
هاوكات كەناڵی 12ی زایۆنی ڕایگەیاندووە "پێنج مووشەكی ئێران گەیشتووەتە قەوارەكە و دەنگی تەقینەوە لە ناوەندی قەوارەكە بیستراوە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی مووشەك و پارچەی مووشەكەكانیشەوە ئاگر لە چەند جێگەیەك كەوتووەتەوە".
لە ناوچەی تەلئەبیبی گەورەش لە پایتەخت باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی گڕی گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە