23/06/2025
279 جار خوێنراوەتەوە
پووتن: گێچەڵ و دوژمنكاری بەرانبەر ئێران بێ بەهانە و پاساوە
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕووسیایە و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ڕووسیا دەست پێ كرد. پووتنیش دەڵێت: گێچەڵ و دوژمنكاری بەرانبەر ئێران بێ پاساوە.
كۆبوونەوەی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ڤلادیمێر پووتن، سەرۆكی ڕووسیا دەستی پێ كرد، لە میانەی پێشوازیدا لە عەراقچی، سەرۆكی ڕووسیا جەختی كردەوە، هاوكاری پێشكەش بە گەلی ئێران دەكەن و ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی مۆسكۆ لەبارەی گرژییەكانەوە زۆر ڕوونە، دوژمنكاریی و گێچەڵ دژی ئێران هیچ پاساو و بەهانەیەكی نییە.
میدیای ڕووسیا بڵاوی كردەوە، لە دیدارەكەی پووتن و عەراقچیدا، گفتوگۆ و بیرۆكە تاوتوێ دەكەن بۆ چۆنێتی دەرچوون لەم دۆخەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێی كەوتووە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی هەڵوێستی ڕووسیای كرد و ڕایگەیاند: ئێران مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بكات بەرانبەر ڕەفتار و دەستدرێژییەكانی ئەمریكاو ئیسڕائیل، گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەهۆی هێرشەكانی ئەو دوو لایەنەوەیە بۆ سەر ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە