12 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
عێراق زیاتر له نیوه‌ی ئاوی عه‌مباركراوی به‌نداوه‌كانی له‌ده‌ست داوه
عێراق زیاتر له نیوه‌ی ئاوی عه‌مباركراوی به‌نداوه‌كانی له‌ده‌ست داوه و ڕووبه‌ڕووی وشكبوونه‌وه‌ی بێ وێنه‌ی خاكه‌كه‌ی بووته‌وه، مه‌ترسیی جددی له‌سه‌ر ژیان به‌گشتی له‌م وڵاته دروست كردووه.
ئیبتیسام هیلالی ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی كه‌می بارانبارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، توانای گلدانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كان و داهاتی ئاوی ڕووباره‌كانی دیجله و فورات و دوكانیش بۆ كه‌متر له 50% دابه‌زیوه".
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌نداوی دوكان كه ئاوی عه‌مبار كرا‌و بۆ یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن مه‌تر سێجا كه‌م بووه‌ته‌وه، كه كه‌متره له سه‌دا 50 به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو كه چوار ملیار مه‌تر سێجا بووه.
هیلالی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دابه‌ینی ڕێژه‌ی ئاو بۆ ئه‌و ئاسته هۆكاره‌كه‌ی سیاسی و ژینگه‌ییه و شكستی دیپلۆماسیه‌تی عێراق له گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران ده‌گه‌ینێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند كه پێشتر عێراق له‌گه‌ڵ توركیا ڕێككه‌وتبوو ڕۆژانه 500 مه‌تر سێجا ئاو له چركه‌یه‌كدا به‌ربداته‌وه، به‌ڵام توركیا پابه‌ند نه‌بووه به‌و ڕێككه‌وتنه".
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر له ڕاپۆرتێكدا گۆڤاری فۆربس-ی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندبوو، كه وشكبوونه‌وه‌ی بێ وێنه ڕووبه‌ڕووی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه به گشتی بووه‌ته‌وه كه به مه‌ترسیدارترین وشكبوونه‌وه‌ی زه‌وی داده‌نرێت له‌سه‌ر زه‌وی و به‌رده‌وام بوونی لێكه‌وته‌ی زۆر مه‌ترسیداری ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە