27/06/2025 273 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا دەیەوێت لەڕێى سوككردنی سزاکانیەوە، ئێران بۆ دانوستانەكان بگەڕێنێتەوە

پەیام 

ئەمریكا دەیەوێت لەڕێى سوككردنی ئەو سزایانەى بەسەر ئێراندا سەپێندراون، ئەو وڵاتە بگەڕێنێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستانەكان.

ئەمریكا بەنیازە لە گیرفانی وڵاتانی عەرەبی و بۆ بنیاتنانی بەرنامەی ئەتۆمیی مەدەنییانەی ئێران بە بڕی 30 ملیار دۆلار هاوكاریی پێشكەش بەو وڵاتە بكات.

تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن لە زاری چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە ئیدارەی ترەمپ ئاماژەی بەوە كردووە، ئیدارەی ئەمریكا پرسی سوككردنی سزا و ئازادكردنی ملیاران دۆلاری سڕكراوی ئێرانی تاووتوێ كردووە، لەگەڵ هاوكاریكردنی ئەو وڵاتە بە بڕی 30 ملیار دۆلار.
باسی لەوەش كردووە "ئەم هەنگاوەی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئەوەیە ئێران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستانەكان". 

ئەو سەرچاوانە ڕوونیان كردووەتەوە، چەند لایەنێكی چالاكی ئەمریكا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەنهێنی لەگەڵ ئێرانییەكان كۆبوونەتەوە تەنانەت لەكاتی شەڕی ئێران و قەوارەی زایۆنیشدا، دەشڵێن: ئەو گفتوگۆیانە ئەم هەفتەیەش بەردەوام بوون دوای ئەوەی هەریەك لە ئێران و قەوارەی زایۆنی گەیشتنە ئاگربەست.

هاوكات سی ئێن ئێن باسی لەوە كردووە، بەشێك لە وردەكاری ئۆفەرەكەی ئەمریكا بۆ ئێران لە كۆبوونەوەیەكی نهێنیدا لە كۆشكی سپی تاووتوێ كراوە، ئەمەش یەك ڕۆژ بەرلە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران. 

بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ دووپاتیان كردووەتەوە، پێشنیازەكە سەرەتاییە و دەكرێت گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بەڵام خاڵی نەگۆڕ و چەسپیو ئەوەیە، ئێران نابێت بە هیچ شێوەیەك یۆرانیۆم بپیتێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هاوپەیمانییەكى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی چین بەسەر زیرەكی دەستكردا پێكهێنا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەمسا.. بڕیاری قەدەغەكردنی سەرپۆش بۆ كچانی خوار 14 ساڵ لە قوتابخانەكاندا درا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ماوەیەكی نادیار یەكێتیی ئەورووپا بە بڕی 210 ملیار یۆرۆ سامانی ڕووسیای بلۆك كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بە پاساوی ماددەی هۆشبەر، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە هاوتا كۆڵۆمبییەكەیشی دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆكرانیا: ڕه‌نگه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌واڵی خۆش ببیستین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەوروپییەكان وێڕای ڕەخنەكانی ترەمپ پشتیوانی لە زیلینسكی دەكەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە لە یابانی دا و ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

سەرەتا