9 کاتژمێر پێش ئێستا 171 جار خوێنراوەتەوە

لە ڕووداوێكی هاتووچۆی كارەساتباردا 18 كچی گوندێكی میسر گیانیان لە دەست دا

پەیام 

لە ڕووداوێكی هاتوچۆی قورس و كارەساتباردا لەسەر ڕێگەی هەرێمی ناوەندی ئەشمون لە پارێزگای مەنوفیە لە دەلتای میسر 19 كەس گیانیان لە دەست دا كە 18یان كچ بوون و بەڕێگاوە بوون بۆ كار.

ڕووداوەكە دوێنێ، هەینی ڕوویداوە، بە پێی ڕاگەیاندنەكانی میسر، تەنكەرێك خۆی كێشاوە بە مینی پاسێكدا كە ژمارەیەك كچی تێدابووە و بە ڕۆژانە كاریان كردووە، لە گوندەكەی خۆیانەوە بۆ شوێنی كارەكەیان لە دەلتای نیل ڕۆیشتوون، لە ئەنجامی ڕووداوەكەش 18 كچی گوندەكە و شۆفێری مینی پاسەكە گیانیان لەدەست داوە. 

بەپێی لیست و تەمەنی قوربانییەكانیش كە دەزگا ڕاگەیاندنە فەڕمییەكان بڵاویان كردووەتەوە، تەمەنی كچەكان لەنێوان 14 بۆ 22 ساڵدایە و دەزگا ڕاگەیاندنەكان بە شەهیدانی "پارووە نان" ناوزەندیان كردوون. 

شۆفێری تەنكەرەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرا و لایەنە پەیوەنددارەكانیش لێكۆڵینەوەی فراوانیان لە ڕووداوەكە دەستپێكرد، پرسەی 18 كچەكەش بەكۆمەڵ و لە دیمەنێكی شكۆمەندانەدا لە گوندەكەی خۆیان، بەڕێوەچوو. 

بەپێی ئامارە فەڕمییەكان ساڵی ڕابردوو پێنج هەزار و 260 كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لە میسر گیانیان لەدەست داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕووداوێكی هاتووچۆی كارەساتباردا 18 كچی گوندێكی میسر گیانیان لە دەست دا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلى: لە جەنگی سەر غەززەدا 100 هەزار فەڵەستینی كوژراون

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ترەمپ: زمانی سوكایەتی و هەڕەشە قبوڵ ناكەین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی فەرماندەی سەربازی و زانا ئەتۆمییەكان بەڕێوەدەچێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەدهانۆم: ڕۆژانە 112 منداڵی غەززەیی بەهۆی بەدخۆراكییەوە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ وێنه‌.. له‌ تاران مه‌راسیمی به‌ خاكسپاردنی فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و زانا ئه‌تۆمییه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ڕێككەوتن بكرێت دەتوانین یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراو ببەینە دەرەوەی وڵات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    منداڵێكی دیكەی غەززە بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەستدا

سەرەتا