4 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
منداڵێكی دیكەی غەززە بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەستدا
پەیام
لە زنجیرەی كۆمەڵكوژییەكانی سوپای زایۆنی لە كەرتی غەززە، منداڵێكی دیكە لە برسێتی و بەهۆی نەبوونی شیرەوە گیانی لەدەست دا.
(جوری موحسن) خەڵكی شاری دێربەلەحە لە نێوەڕاستی كەرتی غەززە، تەمەنی تەنیا سێ مانگە، چووە ڕیزی ئەو 244 كەسەی لە سەرەتای جەنگی سەر كەرتی غەززەوە كە لە ئاكامی برسێتی و بەدخۆراكییەوە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی قسەی باوكی، (جوری) سێ مانگ لەمەوبەر بێ هیچ كێشەیەك و بە تەندروستییەكی زۆر زۆر باشەوە لەدایك بووە، هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی تەنیا نەبوونی شیری گونجاو بووە بۆ منداڵەكە لە هیچكام لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی كەرتی غەززە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە