5 کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

ئەدهانۆم: ڕۆژانە 112 منداڵی غەززەیی بەهۆی بەدخۆراكییەوە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە

پەیام 

هەموو ڕۆژێك نزیكەی 112 منداڵی كەرتی غەززە بەهۆی بەدخۆراكییەوە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشە چڕ و بەردەوامەكانی ئیسڕائیلییەوە، هەروەها بەهۆی گەمارۆی خنكێنەرەوە،  دۆخی غەززە قۆناغی كارەساتی تێپەڕاندووە.

ڕاشیگەیاندووە: لە كۆی 36 نەخۆشخانەی كەرتی غەززە تەنیا 17 نەخۆشخانەیان بەشێوەی بەشەكی كار دەكەن، هەروەها هیچ نەخۆشخانەیەك لە باكووری كەرتی غەززە و لە سنووری ڕەفەح لە باشووری كەرتەكە بوونی نییە.

ئەدهانۆم دەڵێت: تا ئێستا 500 كەس كوژراون لە كاتی هەوڵدانیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خۆراك لە نووسینگەكانی وەرگرتنی هاوكاریی مرۆیی كە لەلایەن ئەمریكا و ئیسڕائیلەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

ئەو وتیشی: ڕۆژانە 112 منداڵ لە كەرتی غەززە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەكان بەهۆی بەدخۆراكی و نەبوونی خۆراكی پێویستەوە.

بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوە داوە لە دووی ئادارەوە قەوارەی زایۆنی تەواوی دەروازەكانی غەززەی بە ڕووی هاوكارییەكاندا داخستووە و ئێستا ڕێگە بە ڕێژەیەكی زۆر كەمبارهەڵگری هاوكاری دەدات بچێتە ژوورەوە، لەكاتێكدا خەڵكی غەززە ڕۆژانە لانی كەم پێویستیان بە 500 بارهەڵگرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ترەمپ: زمانی سوكایەتی و هەڕەشە قبوڵ ناكەین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی فەرماندەی سەربازی و زانا ئەتۆمییەكان بەڕێوەدەچێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەدهانۆم: ڕۆژانە 112 منداڵی غەززەیی بەهۆی بەدخۆراكییەوە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ وێنه‌.. له‌ تاران مه‌راسیمی به‌ خاكسپاردنی فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و زانا ئه‌تۆمییه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ڕێككەوتن بكرێت دەتوانین یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراو ببەینە دەرەوەی وڵات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    منداڵێكی دیكەی غەززە بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەستدا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. سبەی مەراسیم و پرسە بۆ بەرپرسە كوژراوەكانی دادەنرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکان ئێرانى بەتەواوى لاواز نەکردووە و هێشتا لە زۆربەی دەوڵەتانی ناوچەكە بەهێزترە

سەرەتا