5 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

ئێران.. ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی فەرماندەی سەربازی و زانا ئەتۆمییەكان بەڕێوەدەچێت

پەیام

ئەمڕۆ لە ئێران بەخاكسپاردنی دەیان فەرماندە و زانای ئەتۆمی كە لە جەنگی قەوارەی زایۆنیدا كوژراون، بەڕێوە دەچێت.

بەپێی میدیاكانی ئێران ڕێوڕەسمەكە بە ناونیشانی "ڕێزگرتنە لە شەهیدان" و تیایدا ئاڵای ئێران و وێنەی ئەو فەرماند و زانا ئەتۆمییانە بەرز كراوەتەوە كە لە جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و قەوارەی زایۆنیدا كوژراون.

بەپێی ئەوەی ڕاگەیەنراوە "مەڕاسیمەكە بۆ 60 كەس لە فەرماندە سەربازییەكان و زانایانی ئەتۆمی ڕێك خراوە".
 
لای خۆیەوە سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: ئەم ڕێپێوانە جەماوەرییە بە بەشداریی فراوانی گەلانی ئێران بەڕێوە دەچێت. هەروەها دەستەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ شەممە "ڕۆژی ماتەمینیی نیشتیمانییە".

شەوی ڕابردوو سوپای ئێران ڕایگەیاند: لە میانەی جەنگی 12 ڕۆژە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی 56 ئەفسەر و ئەندامی كوژراوە.

جێی باسە ڕۆژی 13ی ئەم مانگە قەوارەی زایۆنی هێرشی كردە سەر ئێران و سەدان كەسی كوشت و هەزارانی دیكەی بریندار كرد.

بە پێی ئامارە فەرمییەكانیش زیاتر لە 20 كەسیان فەرماندەی باڵای سەربازی بوون و بەشێكیان لەناو ماڵەكانی خۆیاندا كوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ترەمپ: زمانی سوكایەتی و هەڕەشە قبوڵ ناكەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی فەرماندەی سەربازی و زانا ئەتۆمییەكان بەڕێوەدەچێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەدهانۆم: ڕۆژانە 112 منداڵی غەززەیی بەهۆی بەدخۆراكییەوە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ وێنه‌.. له‌ تاران مه‌راسیمی به‌ خاكسپاردنی فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و زانا ئه‌تۆمییه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ڕێككەوتن بكرێت دەتوانین یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراو ببەینە دەرەوەی وڵات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    منداڵێكی دیكەی غەززە بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەستدا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. سبەی مەراسیم و پرسە بۆ بەرپرسە كوژراوەكانی دادەنرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکان ئێرانى بەتەواوى لاواز نەکردووە و هێشتا لە زۆربەی دەوڵەتانی ناوچەكە بەهێزترە

سەرەتا