4 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئەگەر ڕێككەوتن بكرێت دەتوانین یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراو ببەینە دەرەوەی وڵات
پەیام
ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: ئەگەر ڕێككەوتن بكرێت، ئەوا وڵاتەكەمان دەتوانێت وەبەرهێنانی بیانی لە كەرتی وزەدا قبوڵ بكات و هەڵسەنگاندن بۆ گواستنەوەی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوە بكات.
ئیرەوانی لە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر ڕاگەیەنراوێكی لە بارەی بابەتەكانی ڕۆژەڤ بڵاوكردەوە و جەختی لەسەر پابەندبوونی تاران بە بەكارهێنانی مافەكانی لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی كردەوە و ڕایگەیاند: "داوای زیاتر و كەمتر ناكەین. تەنیا دەمانەوێت سوود لەو مافانە وەربگرین كە وڵاتانی دیكەی ئەندام لە ڕێككەوتنەكە هەیانە كە بەرهەمهێنان وزەی ئەتۆم و بەكارهێنانیەتی بۆ مەبەستی ئاشتییانە.
لە وەڵامی پرسیارێكدا لە بارەی ئەوەی ئێران چۆن دەڕوانێتە ئەگەری ڕادەستكردنی پیتاندنی وزەی ئەتۆمی بە كۆمەڵەی ئەتۆمیی هەرێمی لەناو خاكی خۆیدا، ئیرەوانی وتی: لە ڕووی بنەماییەوە دژی شتێكی لەم شێوەیە نین، بەڵام ئەو ئەگەرە بەپێی وردەكارییەكانی ئەو پێشنیارانە هەڵدەسەنگێنن كە وەری دەگرین.
هەر لەوبارەوە وتی: ئەگەر ڕێككەوتنێكی نوێ بكرێت، ئێمە ئامادەین لە بەرانبەر یۆرانیۆمی نیمچەپاڵاوتە یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراومان بە ڕێژەی سەدا20 و سەدا 60 بگوازینەوە بۆ وڵاتێكی دیكە و لە ئێران دەری بكەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە