5 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ترەمپ: زمانی سوكایەتی و هەڕەشە قبوڵ ناكەین
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی سەرۆكی ئەمریكا دەداتەوە و دەڵێت: گەلی مەزنی ئێران سوكایەتی و هەڕەشە قبوڵ ناكات.
لە وەڵامی لێدوانەكانەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئێرانییەكان هەرگیز ڕێ نادەن كەسانی دیكە چارەنووسیان دیاری بكەن، ئەگەر ترەمپ بە ڕاستی دەیەوێت بگاتە ڕێككەوتن ئەوا پێویستە واز بێنێت لەو زمانەی قسەی پێ دەكات، بەتایبەت بەرانبەر ڕێبەری ئێران و ملیۆنان لە شوێنكەوتووەكانی.
بە ئاماژەدان بە داوای هاوكاریی قەوارەی زایۆنی لە ئەمریكا لە جەنگەكەی دژی ئێران، عەراقچی دەڵێت: گەلی ئێران، مەزن و بەهێزە و بۆ جیهانی دەرخست قەوارەی ئیسڕائیلی هیچ بژاردەیەكی نییە جگە لەوەی پەنا بۆ "باوكی" ببات، بۆ ئەوەی هەڵبێت لەو وێرانكارییەی مووشەكەكانمان دروستیان كرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی كردەوە "ئێرانییەكان زمانی هەڕەشە و سوكایەتی قبوڵ ناكەن". ڕاشیگەیاند: قسەی خێر، خێری لێ دەكەوێتەوە. ڕێزگرتنیش ڕێزگرتنی بەدوادا دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە