1 رۆژ پێش ئێستا
525 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. عومه‌ر گوڵپی ده‌ستگیركرا
په‌یام
هێزه ئه‌منیه‌كان له سلێمانی ڕێگریان كرد له خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیر كردن و هه‌روه‌ها تیمێكی ڕۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی په‌یامیش ده‌ستگیر كران، كه‌مێكیش پێش ئێستا مامۆستا عومه‌ر گوڵپی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
هه‌روه‌ك بڕیار بوو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژاوا گردبوونه‌وه بۆ داواكردنی مووچه گردبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان كه پێشتر له ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێ كرابوو، به‌شێكیان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه، ڕێگریان كرد له خۆپیشاندان و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ریشان ده‌ستگیر كرد.
هاوكات تیمی كه‌ناڵی په‌یام كه ڕووماڵی ڕووداوه‌كانی ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه كه به جلی مه‌ده‌نیه‌وه ڕێگریان لێ كرا و ده‌ستگیر كران، كه‌مێك پێش ئێستاش په‌یامنێری په‌یام گواستییه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان عومه‌ر گوڵپییان ده‌ستگیركردووه.
ڕێگری له خۆپیشاندان دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر لیژنه‌ی ئه‌منی به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند ڕێگه به خۆپیشاندانه‌كه نادات و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك چالاكوانی ده‌ستگیر كردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە