22 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستگیركردنیان؛ تیمه‌كه‌ی په‌یام له سلێمانی ئازادكران
په‌یام
هێزه ئه‌منیه‌كان له سلێمانی ڕێگریان كرد له خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیر كردن و هه‌روه‌ها تیمێكی ڕۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی په‌یامیش ده‌ستگیر كران، دواتریش مامۆستا عومه‌ر گوڵپی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستگیركردنیان، تیمه‌كه‌ی په‌یام و عومه‌ر گوڵپیش ئازادكران.
هه‌روه‌ك بڕیار بوو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژاوا گردبوونه‌وه بۆ داواكردنی مووچه گردبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان كه پێشتر له ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێ كرابوو، به‌شێكیان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه، ڕێگریان كرد له خۆپیشاندان و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ریشان ده‌ستگیر كرد.
هاوكات تیمی كه‌ناڵی په‌یام كه ڕووماڵی ڕووداوه‌كانی ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه كه به جلی مه‌ده‌نیه‌وه ڕێگریان لێ كرا و ده‌ستگیر كران، دواتریش مامۆستا عومه‌ر گوڵپی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستگیركردنیان، تیمه‌كه‌ی په‌یام و عومه‌ر گوڵپیش ئازادكران.
ڕێگری له خۆپیشاندان دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر لیژنه‌ی ئه‌منی به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند ڕێگه به خۆپیشاندانه‌كه نادات و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك چالاكوانی ده‌ستگیر كردبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە