23 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن 160 هاوپه‌یمانی و لیست و حزب ناوی كاندیده‌كانیان ڕاده‌ستی كۆمیسیۆن كردووه
په‌یام
160 هاوپه‌یمانی و لیست و حزب لیستی ناوی پاڵێوراوه‌كانیان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاده‌ستی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن كردووه.
له لێدوانێكیدا، جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: 160 هاوپه‌یمانی و حزب و لیستی تاكه‌كه‌سیی لیستی ناوی پاڵێوراوه‌كانیان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن كردووه.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن وتیشی: كۆمسیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له وردبینیی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی پاڵێوراوه‌كان و بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش پێویستی به ماوه‌ی یه‌ك مانگه.
ڕۆژی هه‌ینییش، موهه‌نه‌د مسته‌فا ئه‌ندامی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی بالێی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، پڕۆسه‌ی وردبینیی لیستی ناوی پاڵێوراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ڕۆژی ناردنیانه‌وه ماوه‌ی 15ڕۆژی پێویسته.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە