02/05/2026 430 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ باس لە كۆنتڕۆڵكردنی كوبا دەكات و سزای نوێى بەسەردا سەپاند

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی كۆنتڕۆڵكردنی كوبا دەكات و سزای نوێی بەسەردا سەپاند، كوبایش ئەو ڕێكارانە بە نایاسایی و پێشێلكاری نێودەوڵەتی لەقەڵەم دەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا لە ویلایەتی فلۆریدا، بە شێوازێكی تەنزئامێز كوبای بە "شوێنێك كە بەمزووانە بەڕێوەی دەبەین" وەسف كرد. 

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد، دوای یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئێران، كەشتی فڕۆكەهەڵگری "یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن" لە كەناراوەكانی كوبا لەنگەر دەگرێت و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش ناچار دەبن خۆیان بەدەستەوە بدەن. 

هەر ڕاستەوخۆ دوای ئەم لێدوانانە، سەرۆكی ئەمریكا مەرسومێكی سەرۆكایەتیشی بۆ فراوانكردنی سزاكانی سەر كوبا واژوو كرد، كە بەرپرسانی حكومەت، لایەنگرانی دارایی، تۆمەتبارانی گەندەڵی و پێشێلكارانی مافی مرۆڤ دەگرێتەوە. هەروەها "سزای لاوەكی" بەسەر ئەو كەس و دامەزراوانەدا دەسەپێنرێت كە مامەڵە لەگەڵ لایەنە سزادراوەكانی كوبا دەكەن.

لە بەرانبەردا، برۆنۆ ڕۆدریگیز، وەزیری دەرەوەی كوبا، ئەم ڕێكارانەی ئەمریكای بە توندی ڕەت كردەوە و بە پێشێلكردنی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و دەستوەردانی نایاسایی وەسفی كردن و ڕایگەیاند: ئەمریكا مافی نییە سزای یەكلایەنە بەسەر وڵاتەكەی و لایەنی سێیەمدا بسەپێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی مەترسی هێرشەوە؛ ئەمریکا بەشێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی لە بەریتانیا کێشایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: زۆر بەهێزتر لە جاران دەگەڕێینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كەسە نزیكەكانی ترەمپ پشتگیری لە ئایزنكۆت و لادانی نەتەنیاهوو دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ترسی خۆپیشاندەران، ڕووكاری فرۆشگاكانی پاریس بە تەختە دادەپۆشرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگی ئێران لە ئەمریكا گۆڕانكاریی دروستكرد و ئیدارەی ترەمپی سزادا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژنانی باڵاپۆشی موسڵمان لە ئەمریكا توانییان بۆ ناوەندەكانی یاسادانان سەر بكەون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پوتن: سێشەممە دانوستانی سێقۆڵی روسیا و ئەمریكا و ئۆكرانیا دەستپێدەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سەركەوتنی دیموكراتەكان تاڕادەیەك جێی سەرسوڕمان بوو

سەرەتا