9 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دەستبەكار بوو

پەیام 

دوای مەرسوومی سەرۆكایەتیی كۆمار، سەرۆكی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دەستبەكار بوو.

میدیای فەرمیی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق مەرسومێكی كۆماری دەركردووە و تیایدا هاتووە، دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن، وەك سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دەست بەكار دەبێت.

دوێنێ یەكشەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی خانەنشین دەكرێت، ئەمەش بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستیی ناوبراو. هەروەها مونزیر ئیبراهیم حسێن كە سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی عێراق بۆ جێگرەوەی جاسم عەبوود كاندید كرا.

گۆڕینی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لە كاتێكدایە سكاڵای ژمارەیەك مووچەخۆری هەرێمی كوردستان لەو دادگایەیە كە تیایدا داوای فەرمانسالارییەكیان كردووە بۆ ئەوەی حكومەتی فیدڕاڵی مووچەكانیان بۆ خەرج بكات و كێشەی نەبوون و دواكەوتنی مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەنێوان هەولێرو  بەغداد چارەسەر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دەستبەكار بوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن 160 هاوپه‌یمانی و لیست و حزب ناوی كاندیده‌كانیان ڕاده‌ستی كۆمیسیۆن كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. بۆ وردبینیکردنى ناوى کاندیدان كۆمیسۆن 15 ڕۆژی پێویستە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی: سه‌ركه‌وتووبووین له‌ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌ جه‌نگ

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیاتر له‌ نیوه‌ی ئاوی عه‌مباركراوی به‌نداوه‌كانی له‌ده‌ست داوه‌

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسمانى عێراق كرایه‌وه‌ و فڕۆكه‌خانه‌كان كرانه‌وه‌

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: كایه‌ی ئاسمانیی له‌ باشووری وڵات كرایه‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    وشكبوونەوەی زەوی و بێئاوی هەڕەشەی جددی لەسەر عێراق و هەرێم دروستكردووە

سەرەتا