4 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. بۆ وردبینیکردنى ناوى کاندیدان كۆمیسۆن 15 ڕۆژی پێویستە
پەیام
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت: 15 ڕۆژ بۆ وردبینی ناوی كاندیدانی پێشكەشكراو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێویستە.
لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، موهەنەد مستەفا ئەندامی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەو ماوەیەی بۆی درێژ كرایەوە، لەئێستادا پڕۆسەی ڕادەستكردنی لیستی ناوی كانیدەكان كۆتایی هاتووە و چیدیكە ناتوانرێت درێژ بكرێتەوە.
ئەندامەكەی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی ئاماژەی بەوەیش دا "هەنگاوی دواتر ناوی كاندیدە پێشكەشكراوەكان لە نووسینگەی پارێزگاكانەوە بۆ نووسینگەی نیشتمانی و پاشان بۆ شوێنی تایبەتمەند بە مەبەستی وردبینی، دەنێردرێن".
موهەنەد مستەفا وتیشی: ئەو دەستانەی پڕۆسەی وردبینیكردن ئەنجام دەدەن پێكدێن لە: وەزارەتەكانی ناوخۆ، بەرگری، دەستەی لێپێچینەوە و دادوەری، دەستەی دەستپاكی، لەگەڵ لایەنێكی ئەمنی لە هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و و وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
بەرپرسەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئاماژەی بەوەیش كردووە كە پرۆسەی وردبینیی لیستی ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕۆژی ناردنیانەوە ماوەی 15 ڕۆژی پێویستە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە