3 کاتژمێر پێش ئێستا
184 جار خوێنراوەتەوە
تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچەى مانگەکانى پێنج و شەش دیار نییه
پەیام
حەوت رۆژ لەمانگى تەموز تێدەپەڕێت و تائێستا فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان مووچەى مانگەکانى پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە و هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ئەو مووچانە دیار نییه.
ئەمڕۆ 7ى 7ى 2025 ە و لە عێراق دەستبەدابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت کراوە، بەڵام لە هەرێم تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان مووچه‌ی مانگه‌كانی پێنج و شەشیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ نه‌داوه.
ماوەى 11 ساڵە فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەردەوام ڕووبەڕووى دواکەوتنى مووچە و لێبڕین و دابەشنەکردنى مووچە بوونەتەوە، بەجۆرێک 16 مووچەیان بەتەواوى پێنەدراوە و 44 مووچەشیان بە لێبڕین وەرگرتووە، ئەمە جگەلەوەى زۆربەى ئەو مووچانەى کە پێیاندراوە لە وادەى خۆیدا نەبووە و بە دواکەوتوویی وەریان گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە