3 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: بۆ بەردانەوەى ئاو لەگەڵ توركیا ڕێککەوتنمان کردووە بەڵام جێبەجێنەکراوە
پەیام
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، رایگەیاندووە، ئەو ئاوەی ئێستا لە ڕێگەی ڕووبارەكانی دیجلە و فوراتەوە دەگاتە عێراق (353) مـەتر سێجایە لە چركەیەكدا، كە ئەوەش بڕێكی زۆر كەمە بە بەراورد بە پێویستی ڕاستەقینە كە بە (600) مەتر سێجا لە چركەیەكدا خەمڵێندراوە.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان راشیگەیاندووە، ڕێكەوتن لەگەڵ توركیادا كراوە كە 420 مەتر سێجا ئاو لە چركەیەكدا بۆ عێراق بەربداتەوە بە تایبەتی بۆ مانگەكانی تەمموز و ئاب، بەڵام تاكو ئێستا ئەوەی جێبەجێ نەكردووە.
هەروەها وەزارەتەكە دەشڵێت، بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی لە ئێستادا پشت بە بەكارهێنانی 700 مەتر سێجا لە چركەیەكدا لە عەمبارەكانی بەنداوەكانی سەر ڕووباری دیجلە و فورات دەبەستێت بۆ دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە و ئاودێریكردن.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، راشیگەیاندووە، بۆ نەهێشتنی بەهەدەردانی ئاو زیاتر لە 90%ی دەریاچە بێمۆڵەتەكانی ماسییان لە سەرجەم پارێزگاكان لابردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە