3 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
تڕەمپ: دەرفەتێكی باش بۆ ئاگربەست هاتووەتە ئاراوە
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، دەرفەتێكی گەورە بۆ ئاگربەست لە كەرتی غەززە هاتوەتە ئاراوە و هاوكات دەستەی پەخشی زایۆنیش رایگەیاندووە، ئەو گۆڕانكارییانەی حەماس لە پێشنیازەكەدا كردوویەتی نابێتە كۆسپ لە بەردەم ڕێككەوتندا.
بەپێی هەواڵی دەستەی پەخشی زایۆنی بڵاوی كردوەتەوە، ئەو گۆڕانكاریانەی كە بزووتنەوەی حەماس لە پێشنیازی ئاگربەستدا كردوویەتی گۆڕانكاری ئاسایین و نابێتە كۆسپ لە بەردەم ڕێككەوتندا.
بەپێی میدیای زایۆنی، حەماس داوا دەكات لە دوای دوو مانگ لە ئاگربەست قەوارەی زایۆنی نەگەڕێتەوە بۆ جەنگ، بەڵام ترەمپ ئامادەیە ئەو داواكارییە دەستەبەر بكات و ڕێگا بگرێت لە دەست پێ كردنەوەی جەنگ.
هەروەها دوناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە، دەرفەتێكی گەورە بۆ ڕێكەوتن و ئاگربەست هاتوەتە ئاراوە و لەم هەفتەیەدا ڕێكەوتنی تەواو واژوو دەكرێت.
بەپێی ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، لە میانەی ئاگربەستدا ژمارەیەكی گونجاو لە دیلەكان لە كەرتی غەززە ئازاد دەكرێن كە ژمارەیەكی گونجاوو قایلكەر دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە