5 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ژمارەی گەشتەكان بە ئاسمانی عێراقدا لە ڕۆژێكدا بۆ 700 گەشت زیادیكردووە
پەیام
لەدوای ئاسایبوونەوەی بارودۆخی ناوچەكە و كۆتاییهاتنی شەڕی قەوارەی زایۆنی و ئێران، دۆخی ئاسمانی عێراقیش ئاسایی بووەتەوە و ژمارەی گەشتەكان لە ڕۆژێكدا بۆ 700 گەشت زیادی كردووە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق باسی لەوە كردووە، گەشتی فڕۆكەكان بەسەر ئاسمانی عێراق ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كردووە، لە ڕۆژێكدا زیاتر لە 700 فڕۆكە بە ئاسمانی وڵاتدا گەشت دەكەن.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، دوای گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، ئاسمانی عێراق ئاسایی بووەتە، هەروەها ئامادەییە بۆ تێپەڕینی گەشتەكان.
دەشڵێت: بەهۆی پلان و بەرنامەكانی حكومەتی عێراقەوە، قۆناغ بە قۆناغ ژمارەی گەشتەكان زیادیان كردووە پێشتر ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان بە ئاسمانی عیراقدا 300 بۆ 350 بووە، پاشان بۆ 450 بۆ 600 گەشت زیادی كردووە و ئێستاش گەیشتووەتە زیاتر لە 700 گەشت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە