4 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل: پێویستمان بە سەربازە و دەبێت حرێدیم خزمەتی سەربازی بكەن
پەیام
سوپای زایۆنی ڕایگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی سەرباز هەزاران بانگهێشتنامە دەنێرین بۆ جوولەكە توندڕەوەكان كە بە (حرێدیم) ناسراون بە مەبەستی چەكداركردنیان و پەیوەندیكردنیان بە ریزەكانی سوپاوە.
سوپای زایۆنی ڕایگەیاندووە، بەپێی بڕیاری حكومەت و دواتریش كنێست، دەبێت جوولەكە توندڕەوەكانیش خزمەتی سەربازی ئەنجام بدەن و پەیوەندی بە ڕیزەكانی سوپاوە بكەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی سوپای زایۆنی هەزاران بانگێشتنامەیان ئامادە كردووە و لەم چەند ڕۆژەدا ڕەوانەی ئەو جوولەكانەی دەكەن بە كە (حرێدیم) ناسراون و دەبێت پاش بانگێشتنامەكە پەیوەندی بە سوپاوە بكەن.
حرێدیم، 14لەسەدی ڕێژەی جوولەكە لە قەوارەی زایۆنی پێكدەهێنن و ئەو جوولەكە توندڕەوانەن كە لە قوتابخانە ئاینییەكانی قەوارەی زایۆنیدا دەقە دینییەكانی ئاینی جوولەكە دەڵێنەوە.
هەروەها حرێدیمییەكان خۆیان بۆ خزمەتكردنی ئاینیی جوولەكە یەكلایی كردوەتەوە و لە ساڵی 1948ـەوە بەپێی یاسا لە خزمەتی سەربازی بەخشراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە