1 رۆژ پێش ئێستا 18 جار خوێنراوەتەوە

شاندی ئیمڕاڵی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان بەڕێ كەوت

پەیام

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندی دانوستانكاری دەمپارتی بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێككەوتن.

بە پێی زانیاریەكان شاندەكەی ئیمڕاڵی ئەمڕۆ كاتژمێر 10 بەڕێكەوتوون كە لە هەریەك لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار و ئۆزگور فایەق ئەرۆل پێكدێت، كە مەدحەت سانجار بۆ جاری یەكەمە سەردانی ئیمرالی دەكات.

بڕیارە شاندەكە دوا پێشهاتەكانی پڕۆسەی ئاشتی و ئەو هەنگاوانەی جێبەجێ كراون لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێ بكەن، پاشان پەیامی ئۆجەلان لە بارەی چەكدانانەوە بگەڕێننەوە بۆ پەكەكە و هەروەها بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ هەریەكە لە دەوڵەتی باخچەلی سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی "مەهەپە" و "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆك كۆماری توركیا كۆببنەوە.

لە دوا سەردانی ئەم شاندە بۆ ئمڕاڵی كە لە 18ی ئایاری ڕابردوودا بوو، ئۆجەلان پەیامی كۆتایی هێنان بە خەباتی چەكداری بۆ پەكەكە نارد و پەكەكەش بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانی چەكی داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    غەززە.. ساوایەكی شیرەخۆر و 12 فەلەستینی دیكە شەهید بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەى مەعاریف: پڕۆسەی گالیسكەكانی جەدعون شكستی هێناوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    غەززە.. بۆردوومانەکەى ئەمڕۆى سوپاى زایۆنى دەیان هاووڵاتى شەهیدکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمڕاڵی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان بەڕێ كەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێرشی خەباتكارانی فەڵەستینی لەغەززە بەهێزتر دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان گەشبینیی بە ڕادەستكردنی فڕۆكە ئێف 35ەكان لەلایەن ترەمپەوە بە ئەنقەرە ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى بەردەوامى هێرشەکانەوە دەیان غەززەیی دیکە شەهیدبوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی دەیان گەڕەك لە خانیونس دەكات كە هەزاران ئاوارەی تێدایە

سەرەتا