24 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامەى مەعاریف: پڕۆسەی گالیسكەكانی جەدعون شكستی هێناوە
پەیام
ڕۆژنامەی مەعاریفی زایۆنی شكستهێنانی پڕۆسەی
گالیسكەكانی جەدعون ڕادەگەیەنێت
و دەڵێت حەماس بە ڕێككەوتنێكەوە دەردەچێت كە گرەنتی مانەوەی دەكات.
لە ڕاپۆرتێكدا مەعاریف بڵاوی كردەوە كە دوای ڕاگەیاندنی
پڕۆسەی "گالیسكەكانی جەدعون"، كە لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگەیەندرا، تا ئیستا
34 ئەفسەر و سەرباز كوژراون بەبێ ئەوەی دەستكەوتێكی ئەوتۆ بەدەست هاتبێت.
دەشڵێت: ئیستا ئیسڕائیل لە سەروبەندی ڕێككەوتنێكدایە
كە سەركەوتنێكی ستراتیژی بە حەماس دەبەخشێت و گرەنتیی مانەوەی بۆ چەندین ساڵی
داهاتوو دەكات.
ڕۆژنامەكە دەڵێت: پێویستە لەسەر ئیسڕائیل شكستی
خۆی لە حەوتی ئۆكتۆبەر ڕابگەیەنێت، جەختیش دەكاتەوە كە ئەوان ئێستا باجی ئەو شكستە
دەدەن و هەریەكە لە یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری و ئەیال زامیر سەرۆكی ئەركانی
سوپا، دەبێت بەرپرسیارێتیی ئەو شكستە ڕابگەیەنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە